پەیڕەوانی شەیتان لە ڕووسیا دەست بەسەر کران
پەیامی کورد ... پەیڕەوانی شەیتان لە ڕووسیا دەست بەسەر کران
دەزگای ئەمنییەتی فێدڕاڵی ڕووسیا لە دەست بەسەر بوونی پەیڕەوانی دەزگایەکی نێودەوڵەتی شەیتان پەرەستی لە کراسنوودار هەواڵیدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، دەزگای ئەمنییەتی فێدڕاڵی ڕووسیا سەرکەوتوو بووە پەیڕەوانی دەزگای نێودەوڵەتی شەیتان پەرەستی بە ناوی " Legion Ave Satan " لە کراسنوودار " بدۆزنەوە .
دۆسیەیەکی جەنایی لەمبارەوە کراوەتەوە و دەست بەسەرکراوانی ئەم دۆسییەیە بە تاوانی پەرەپێدان و ڕەواجدانی گشتی تووندووتیژی لەوانەش لە ڕێگای ئینتێرنێتەوە بەرەوڕوون . دەستبەسەرکراوان بەڵگەگەلی پەیوەست بە قەدەغەی دەرچوونیان لە ووڵات واژوو کردووە .
دوای گەڕان و لێکۆڵینەوەی ، بابەت و ووردەکارییەکانی پەیوەندیدار بە بەرپاکردنی ئائینگەلی شەیتان پەرەستی ڕاوەستێندراوە .
لە نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردووەوە ، لە ناوچەی چکالۆفسکی لە ئێکاترینبۆرگ ، لاشەی کۆڕێکی نۆ ساڵانیان کە لە پارکێکدا شاردرابووەوە دۆزرایەوە . دواتر ئاشکرا بوو کە ئەم منداڵە بووتە قوربانی " قوتابیانی مەسیح " ، کە ڕابەرەکەیان زێمفیرا گینۆلینا بوو .