پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا زیاتر گرژی تێدەکەوێت
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆلو، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا داوای له كونسوڵی ئیسرائیل له ئەنقەرە كردووه، وڵاته‌كه به‌جێبهێڵێت.
ئاژانسه فه‌رمییه‌كه‌ی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16/5/2018 داوای له یوسی سه‌فری لیڤی كونسوڵی ئیسرائیل له ئەنقەرە كردووه توركیا جێبهێڵیت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئیسرائیل، به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌كی کاتی نه‌ك به‌یه‌كجاری.
له‌باره‌ی هۆكاری ئەم هەڵوێستەی تورکیا، ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه به‌هۆی ناڕه‌زایی ده‌ربرینی توركیایه به‌رامبه‌ر كوشتنی 64 هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی له سنووره‌كانی كه‌رتی غه‌ززه.
لە بەرامبەریشدا ئیسرائیل داوای له كونسولی توركیا له ته‌ل ئه‌ڤیڤ كردووه خاكه‌كه‌ی به جێبهێڵێت و بۆ گفتۆگۆكردن بگه‌رێته‌وه وڵاته‌كه‌ی، هاوكات یوری ئارێل، وه‌زیری كستوكاڵی ئیسرائیل بریاریداوه كه چیدیكه به‌ربوومی كشتوكاڵی توركیا هاورده نه‌كه‌ن.