TR KU SO
FB X
Cîhan

پەیوەندی ڕاستەوخۆی زیادبوونی سەرکوتکردن لە عەرەبستان لەگەڵ سەفەری زاواکەی ترامپ

سارا
Yazar
📅 02 Mart 2019 23:46

پەیامی کورد  ...  پەیوەندی ڕاستەوخۆی زیادبوونی سەرکوتکردن لە عەرەبستان لەگەڵ سەفەری زاواکەی ترامپ

دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ئەمریکی لە پەیوەندی ڕاستەوخۆی سەفەری ژێڕاد کۆشنێر ڕاوێژکار و زاوای سەرۆککۆماری ئەمریکا بۆ عەرەبستان و زیادبوونی سەرکوتکردن لەم وولاتەدا هەواڵیدا .

کارین عەتیە سەرنووسەر و نووسەری ڕۆژنامەی واشینتۆن پۆست لە لاپاڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی : کاتێک ژێڕاد کۆشنێر سەفەر دەکات بۆ عەرەبستان ، سەرکوتکردنی هەوادارانی موحەمەد بن سەلمان ڕوو لە زیاد بوون دەکات .

ئەو هەروەها جەختی کردەوە : لە ساڵی ٢٠١٧ دا ، کۆشنێر بۆ دیداری لەگەڵ موحەمەد بن سەلمان سەفەری ڕیازی کرد و هەندێک دواتر بەرنامەی " دژی بازرگانان و شازادەکان " لە هۆتێلی ڕیتز کارلتۆن ی ئەم شارە دەستی پێکرد .

عەتیە هەروەها ووتی : ئەمڕۆش لە سەفەری کۆشنێر بۆ ڕیاز ، عەرەبستان بۆختان گەلێکی لە دژی ژنانی چاکسازی خوازی بەندکراو و چالاکانی ژن ی ئەشکەنجە کراو ڕادەگەێنێت .

لەگەڵ دەست پێکردنی مەوجی سەرکوتکردنی یاساناسان لە عەرەبستان ، چالاکانی عەرەبستانی پارێزەری مافی ژنان لە ساڵێک پێشتر لە بەندیخانە بە سەر دەبەن و بڕیاروایە بۆ محاکمە کردن بدرێنە دادگا و مەحکەمە .

Paylas: