TR KU SO
FB X
Cîhan

چوار فەرماندەی گەورەی ڕووسیا لە شەڕی ئۆکراینادا کوژراون

Navas Jan
Admin
📅 08 Mart 2022 18:03

پەیامی کورد... چوار فەرماندەی گەورەی ڕووسیا لە شەڕی ئۆکراینادا کوژراون

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان و ئەو زانیارییانەی سوپای ئۆکراینا بڵاویان دەکاتەوە، 4 فەرماندەی گەورەی سوپای ڕووسیا لە شەڕەکانی ئەو دواییەدا لە ئۆکراینا کوژراون.

لەم بارەیەوە هەواڵگری سەربازی ئۆکراینا بڵاویکردووەتەوە: لیوا ڤیتالی جیراسیمۆف جێگری فەرماندەی سوپای ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە کوژراوە، ئەویش لە نزیک شاری خارکێف کە لە ئێستادا گەمارۆ دراوە.

ڕۆژنامەی "سەن"ی بەریتانیش لای خۆیەوە بڵاویکردووەتەوە: هەروەها 3 گەورە ئەفسەری تری ڕووسیا بە ناوەکانی "دێنیس جلیبۆف، دیمتری سافرۆنۆف و کونستانتین زیزیفسکی" لە شەڕەکاندا لەگەڵ سوپای ئۆکراینادا کوژراون.

جێی باسە تاوەکوو ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی ڕووسیا ئەو زانیارییانەی پشتڕاست نەکردووەتەوە بەڵام سەرچاوەکانی هەواڵ لەو وڵاتە جەخت لەوە دەکەنەوە، لانی کەم گەورە ئەفسەرێک کوژراوە.

Paylas: