TR KU SO
FB X
Cîhan

کوژرانی ١١٠ چەکداری یەمەنی

Navas Jan
Admin
📅 29 Kasım 2021 13:56

پەیامی کورد … کوژرانی ١١٠ چەکداری یەمەنی

هاوپەیمانی عەرەبی كە سعودیە سەرپەرشتی دەكات، ئەنجامدانی دوو پرۆسەی سەربازی لە یەمەن رایگەیاند.

راگەیاندنەكانی سعودیە بڵاویانكردۆتەوە، هاوپەیمانی عەرەبی دوو پرۆسەی سەربازی لە هەردوو پارێزگای مەئرەب و جوف ئەنجامداوە كە بۆتە هۆی كوژرانی دەیان چەكداری ئەنساروڵڵای یەمەنی.

راشیانگەیاندوە، هاوپەیمانی عەرەبی لە پارێزگای جوف، 15 پرۆسەی سەربازی دژی چەكدارەكانی ئەنساروڵڵا ئەنجامداوە كە بۆتە هۆی لەناوبردنی 9 ئۆتۆمبێلی سەربازی و كوشتنی 110 چەكدار، هەروەها لە پارێزگای مەئرەبیش هێزە ئاسمانییەكان پشتیوانی هێزەكانی سوپای یەمەنیان كردوە كە لەگەڵ ئەو چەكدارانە لە شەڕدایە.

Paylas: