Cîhan
کوژرانی فەرماندەیەکی سپای پاسداران لە عێراق
پەیامی کورد ... کوژرانی فەرماندەیەکی سپای پاسداران لە عێراق
فەرماندەیەکی سوپای پاسداران لەسەر سنوری نێوان عێراق و سوریا لەگەڵ سێ کەسی دیکە و لەکاتی گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی بە ئۆتۆمبێل کرایە ئامانجی فڕۆکەیەکی نەناسراو و کوژرا.
ماڵپەڕی روسیا تودەی لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمنی عێراقەوە رایگەیاندووە، فەرماندەکەی سوپای پاسداران ئۆتۆمبێلێک، کە چەک و تەقەمەنی بارکردووە، گەیاندووەتە سنوری سوریا، دواتر لە رێگەی فرۆکەیەکی جەنگی ئۆتۆمبێلەکە کراوەتە ئامانج و لەگەڵ سێ کەسی دیکە کوژراون.
بە وتەی دوو سەرچاوەی ئەمنی دواتر، تەرمەکانیان لەلایەن گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران گەڕێندراونەتەوە بۆ ئێران.
تا ئێستا ناسنامەی ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران ئاشکرا نەبووە.