Cîhan
کوژرانی جێگری فەرماندەی پاسگای بیدزەردی شیراز
پەیامی کورد... کوژرانی جێگری فەرماندەی پاسگای بیدزەردی شیراز
جێگری فەرماندەی پاسگای بیدزەردی شیراز بە چەکی گەرم لەلایەن چەند کەسی نەناسراوەوە کوژرا.
ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٠، ستوان یەکەم عەلی ڕەنجبەر، جێگری پاسگای بیدزەردی شیراز لە ڕێگای کوار بە چەکی گەرم لەلایەن چەند کەسی نەناسراوەوە کوژرا و ئیسکۆرتەکەشی بە توندی بریندار بووە.
جێی ئاماژەیە کە هێرشبەرەکان، دوای کوشتنی ئەو مۆرەیەی ڕژێم، چەکوچۆڵی ناوبراویشیان لەگەڵ خۆیان بردووە.