TR KU SO
FB X
Cîhan

کوژرانی زیاتر لە ٣٠ کەسی سڤیل لە هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانان بۆ سەر خاکی دێرەزۆر

سارا
Yazar
📅 30 Kasım 2018 19:21

تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتی ڕژیمی سووریا کە بە هۆی هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانی بە ڕابەرایەتی ئەمریکا بۆ سەر گوندی شیفا لە پارێزگای دێرەزۆر زیاتر لە ٣٠ کەسی سڤیل کوژران .

بە گوێرەی هەواڵەکان ، تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتی ڕژیمی سووریا کە بە هۆی هێرشی ئاسمانی هاپەیمانان بە ڕابەرایەتی ئەمریکا لە گوندی شیفا لە پارێزگای دێرەزۆر زیاتر لە ٣٠ کەسی سڤیل بوونە قوربان و قوربانیانی ئەم ڕووداوە زیاتر ژن و منداڵ راگەێندراون .

کەناڵی الاخبارییە ڕایگەیاند : بە پێی بەرئاوردە سەرەتاییەکان ، زیاتر لە ٣٠ کەسی سڤیل کە زیاترینیان ژن و منداڵن لە هێرشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمریکا بۆ سەر گوندی شیفا کوژراون .

پێشتریش هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر گوندی شیفا سەر بە پارێزگای دێرەزۆر ئەنجام دابوو کە لەو هێرشە ئاسمانییەش زیاتر لە ٦٠ کەسی سڤیل کوژرانو بریندار بوون .

هاوپەیمانی بە شیوەیەکی دیاریکراو هێرشی ئاسمانی بۆ شاری هەجین و گوندی شیفا لە پارێزگای دێرەزۆر ئەنجام دەدات .

میدیاکانی سووریا بارەها ڕایانگەیاندووە کە بە کار هێنانی فۆسفۆری سپی لە لایەن هاوپەیمانییەوە لە هێرشە ئاسمانییەکانەوە ڕاپۆرت دراوە .

بەرپرسانی سووریا داوایان لە سازمانی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد ڕیگە چارەیەک لە دژی تاوانبارانی ئەم جەنایەتانە ئەنجام بدەن و مانەوەی نا یاسایی هاوپەیمانی لە ناو خاکی سووریادا ڕاوەستێنن .

نوێنەری پێنتاگۆن ووتی کە هاوپەیمانی ئەمریکا تەقەمەنییەکانی بە کار هاتوو لە سووریادا ئاشکرا ناکات ، بەڵام ئەوان لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان یەک دەگرن .

Paylas: