وەرگرتنی مافی شاروەندی کام وولات ئاسانترە ؟؟؟
لە فڕۆکەخانە دەتوانرێ بەڵگەی شاروەندی بە دەست بهێنیت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، زیاتر لە دوو میلیۆن کەس لە ڕووسەکان لە نۆبەی کۆنسڵخانەی ڕووسیادا بۆ داواکاری گەڕانەوەیان بۆ ووڵات دان .
بە پێی ئامار و داتاکان هەموو ساڵێک نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس ووڵاتی ڕووسیا بۆ هەمیشە بە جێ دەهێڵن . لەو ووڵاتانەی کە وەرگرتنی شاروەندی لەوێ ئاسانترە لە ووڵاتانی دیکە : کەنەدا ، ئاڵمانیا و ئیسرائیل ناو بردراوە .
نموونەیەکی بە دەست هێنانی شاروەندی کەنەدی : یەکێک لە دانیشتوانی سەن پێتێرزبۆرگ لە دەیەکانی ١٩٩٠ لە کاتی ئاڵۆزی دۆخی ئابووری داوای وەرگرتنی شاروەندی کەنەدای ڕەد کردەوە و دوای پڕ کردنەوەی فۆرم توانی خاڵی پێویست بۆ وەرگرتنی شاروەندی بە دەست بهێنێت .
بە ووتەی خۆی ئەو کاتە داواکاری بۆ تەکنێسیەنەکان و میکانیکەکان زۆر زیاد بوو و بەو پێیەی کە ئەو ئەنێستیتۆی پۆلی تەکنیکی تەواو کردبوو و شارەزایی لە بواری ئۆتۆماتیزە کردنی سیستەم لە بنکەکانی ووزەی کارەبا بە یارمەتی تەکنیکی کۆمپیوتەری بوو ، توانی خاڵی پێویست بە دەست بهێنێت .
بە دەست هێنانی داوەتنامە بە مانای ئەوەیە کە کەنەدا شانسی شاروەند بوونی هەمیشەیی دەداتە ئەو کەسە و ئەو لە هەموو مافێکی شاروەندی خاکی کەنەدای دەبێت . تەنیا بەربەستێک هەیە کە ئەم جۆرە لە شاروەندبوونە مافی دەنگدانی نییە .
لە ووڵاتی ئاڵمانیا پێدانی مافی شاروەندی بۆ کەسانێک کە یەکێک لە ئەژدادیان بە ڕەگەز ئاڵمانی بێ زۆر ئاسانتر دەرباز دەبێت .