TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا : ئێران ناوچەکە بەروە شەڕێکی زۆر گەورە دەبات

سارا
Yazar
📅 12 Mayıs 2018 00:41

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتن لە گەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی سی.ئێن.ئێن دەڵێت، ئێران بە ڕێگەی بەردەوامبوونی دەستوەردانەکانی لە سووریا و عێراق، ناوچەکە بەرەو شەڕێکی گەورە دەبات.

جۆن بۆڵتۆن، لە وەڵامی پرسیارێک دەربارەی کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و ئەگەری ڕوودانی شەڕ لە ناوچەکە، بە سی،ئێن،ئێنی گوتووە: پێم وانیە ئەم بڕیارەی سەرۆکی ئەمریکا، ببێتە هۆی هاتنە ئارای شەڕ لە ناوچەکە، درووست بە پێچەوانەوە، ئەوە ڕەفتاری تێکدەرانەی ئێران لە عێراق و سووریا-یە، کە ناوچەکە لە شەڕ نزیک دەکاتەوە.

بۆڵتۆن دەشڵێت “لە ماوەی ڕابردوودا، سوپای پاسداران و سوپای قودس مووشەک و چەکیان ڕەوانەی سووریا کردووە و لە نزیک سنوورەکانی ئیسرائیل جێگیر کراون. ئەمەش بە جۆرێک چالاکی سەربازی ووڵاتێک لە سەر خاکی ووڵاتێکی دیکە هەژمار دەکرێت”.

Paylas: