TR KU SO
FB X
Cîhan

پیاوێکی ١٠٣ ساڵە بە ئامادەبوونی ٨٠ نەوەی بوو بە زاوا

سارا
Yazar
📅 18 Mart 2020 01:54

پەیامی کورد     ...     پیاوێکی ١٠٣ ساڵە بە ئامادەبوونی ٨٠ نەوەی بوو بە زاوا

پیاوێکی ١٠٣ ساڵانی ئۆردۆنی بە ئامادەبوونی ٨٠ کەس لە نەوەکانی جارێکی دیکە بوو بە زاوا

ڕۆژنامەی " الغد " ی ئۆردۆنی لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند : ئەم پیاوە ١٠٣ ساڵانە کە ساڵ و نیوێک لە مردنی ژنەکەی تێپەڕ دەبێت چەند ڕۆژ پێش ئێستا لەگەڵ ژنێکی ٤٩ ساڵان هاوسەرگیری کرد 

ئەم پیاوە کە ناوی عارف جدایە ، خاوەنی ١١ منداڵ و زیاتر لە ٨٠ نەوەیە کە هەموویان لە مەراسیمی ژنهێنانی باپیرەیان بەشداریان کرد .

جدایە لە ساڵی ١٩٦٥ خانەنشین کراوە و بە میدیاکاران و ڕۆژنامەنووسان راگەیاندووە کە باری تەندرووستی و سڵامەتی لەو پەڕی باشیدایە .

Paylas: