کوڕی شەیتان ، کابووسی مردنی ئەمریکا
پەیامی کورد ... ڕووسیا خێراترین مووشەک کە توانای لە ناوبردنی هەر ئامانجێکی هەیە ، هاوێشت .
لە ڕووسیا ، تاقیکردنەوەی سەرکەوتوانەی مووشەکی بالستێکی نێو قاڕەیی RS-24 "Yars" لە بنکەی گەردوونی پلێسێتێسک کۆتایی پێهات . مووشەکی RS-24 نەوەی ٥ەم کۆپییەکی بە ڕۆژکراوی مووشەکی بالستیکی Topol-M ە .
یارس – یەکێک لە خێراترین مووشەکەکانی جیهانە ، و ناوی کوڕی شەیتان یان لێ ناوە . ئەم مووشەکە توانای هەڵگرتنی چەندین کڵاوەی هیدایەتی سەربەخۆی هەیە و هەر کامەیەکیان دەتوانێ ئامانجەکەی خۆی لە ناو ببات و لە سیستەمی بەرگری مووشەکی دوژمن لە مەودای دووری ١٢ هەزار کیلۆمەتری دەرباز ببێت .
پلێسێتێسک لە پارێزگای ئەرخان گلێسک لە باکووری ڕووسیایە . بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ، ٦ی فێبریوەری کاتژمێر ١١:٣١ بە کاتی ئەو ووڵاتە لە بنکەی گەردوونی پلێسێتێسک ، تاقیکردنەوەکانی مووشەکی بالستیکی نێو قاڕەیی بە بە کار هێنانی سووتەمەنی بەستراو و مۆجەهەز بە چەندین کڵاوە ئەنجام درا . لە دوای ئەوەی کە مووشەکەکە ئامانجەکەی خۆی لە مەیدانی تاقیکردنەوەی کورا لە کامچاتکا لە خاوەری دووری ڕووسیت خاپوور کرد ، ئەم ئۆپراسیۆنە بە سەرکەوتوو ڕاگەێندرا .
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند : هاوێشتنی مووشەک بۆ سەرەڕاست کردنەوەی تواناکان و تایبەتمەندییەکانی فڕینی سیستەمی نوێی مووشەکی ئەنجام دراوە . یارسRS-24 یەکێکە لە خێراترین مووشەکەکانی جیهان و وێنەی نییە و ناوی " کوڕی شەیتان یان لێ ناوە .
یارس بە ٦ کڵاوە مۆجەهەز کراوە ، کە هەر کڵاوە توانای وێرانکردنی ئامانجی جۆراوجۆری هەیە . درێژی ئەم مووشەکە ٢٣ مەترە بە قوتری دوو مەتر .