TR KU SO
FB X
Cîhan

واشنتن: سزاکانمان ئامادە کردووە و بازنەی نزیک لە کریملین دەگرێتەوە

Navas Jan
Admin
📅 01 Şubat 2022 14:28

پەیامی کورد... واشنتن: سزا کانمان ئامادە کردووە و بازنەی نزیک لە کریملین دەگرێتەوە

گوتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت، ویلایەتە یەکگرتووەکان سزاکانی ئا مادە کردووە کە «ئەندامانی نوخبەی ڕووسی و خێزانەکانیان دەگرێتەوە» ئەگەر ڕووسیا ئۆکراینا دا گیر بکات.

جین ساکی، گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕوونیشی کردەوە، «ئەندامانێک کە سەر بە بازنەی نزیک لە کریملینن» ئەو کەسانە دەبنە «ئامانج» ی سزاکان بەهۆی پەیوەندییە دارایییە پتەوەکانیان لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا.

بەر لەو پەیامە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریدا لەوەی «ئەگەر ڕووسیا واز لە ڕێڕەوی دیپلۆماسی بهێنێت و ئۆکراینا دا گیر بکات، بەرپرسیار دەبێت و ڕووبەڕووی سزای قورس و خێرا دەبێتەوە».

لێدوانەکەی بایدن بەر لە دەستپێکی کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بوو تایبەت بە تاوتوێکردنی ئەو هێزانەی مۆسکۆ لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ ئۆکراینا کۆی کردوونەتەوە، لە کاتێکدا وڵاتانی ڕۆژئاوا هەوڵە دیپلۆماسییەکانی خۆیان بۆ خۆ وەلانان لە هەڵایسانی ململانێی سەربازی خستووەتە گەڕ.

لای خۆیەوە ڤاسیلی نیبینزیا، باڵیۆزی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمریکای تۆمەتبار کرد بەوەی دەیەوێت «دۆخێکی دەروونی دژوار بخولقێنێت» و «کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەڵبخەڵەتێنێت بە تۆمەتێک کە هیچ بنەمایەکی نییە» ئەمەش لە میانەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی ئاسایشدا.

بەڵام لیندا تۆماس، باڵیۆزی ئەمریکا وەڵامی دا یەوە بەوەی بڵاوکردنەوەی زیاتر لە ١٠٠ هەزار سەربازی ڕووسی لەسەر سنوورەکانی ئۆکراینا بیانووە بۆ کۆبوونەوەکە، بەهۆی ئەوەی ئەو هێزە سەربازییانە «هەڕەشە لە ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکەن».

Paylas: