TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەو کەشتییە پڕ لە چەکەی دەستی بە سەردا گیرا لە ئێرانەوە هاتبوو

Navas Jan
Admin
📅 10 Mayıs 2021 12:51

پەیامی کورد … ئەو کەشتییە پڕ لە چەکەی دەستی بە سەردا گیرا لە ئێرانەوە هاتبوو

 

هێزی دەریایی ئەمەریکا ڕایگەیاند، لە دەریای عەرەبدا دەستیگرتووە بەسەر ئەو چەکانەی لە کەشتییەکدا حەشاردرابوون و بە هەزاران پارچە چەک مەزەندە کراون.

 

هێزی دەریایی ئەمەریکا لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت "دەستگیراوە بەسەر هەزاران پارچە چەکدا و بریتین لە چەکی هێرشکردن و تۆپ و تفەنگەکانی سێرەگرتن و پێدەچێت ئەو چەکانە بۆ پشتیوانیکردن بووبن لە حوسییەکان لە یەمەن".

 

هاوکات، کاربەدەستێکی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بە ئاژانسی ئەسیۆشێتد پرێسی ڕاگەیاندووە, "لێکۆڵینەوە بەراییەکانی هێزی دەریایی ئەمەریکا دەریانخستووە ئەو کەشتییە لە ئێرانەوە هاتووە، ئەوەش جارێکی تر نیشانی دەداتەوە کۆماری ئیسلامی ئێران، حوسییەکانی یەمەن پڕ چەک دەکات، وێڕای سەپاندنی بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ قەدەغەکردنی ناردنی چەک بۆ یەمەن".

 

ئامێری ڕاداری ئاشکراکردن و چاودێریی موشەکە ئاڕاستەکراوەکان، ئەو چەکانەی لەناو کەشتییەکەدا دۆزیوەتەوە، هێزی دەریایی ئەمەریکا دەڵێت "کەشتییەکە چارۆکەدار بووە و ڕەگەزنامەی هیچ وڵاتێکی هەڵنەگرتووە."

Paylas: