TR KU SO
FB X
Cîhan

واڵ ستریت ژۆرناڵ : " زستان لە ئەرووپا دەتوانێ بەهاری پووتین بێت "

سارا
Yazar
📅 08 Ağustos 2022 14:02
پەیامی کورد   ...   واڵ ستریت ژۆرناڵ : " زستان لە ئەرووپا دەتوانێ بەهاری پووتین بێت "

واڵ ستریت ژۆرناڵ دەربارەی پلانی کرێملین بۆ بەرزکردنەوەی نرخی ووزە ، درووستکردنی ئاڵۆزی کۆمەڵایەتی و ناچارکردنی دەولەتانی پاڵپشتی کاری ئۆکراین بە دەست لە کار کشانەوە دەنووسێت .

لە مانگەکانی داهاتوو ئەورووپا دەبی لەگەڵ ئاسیا بۆ گازی سرووشتی شل ی ڕووسیا شەڕ بکات ، چوونکە دۆخی ووڵاتانی یەکیتی ئەورووپا لەگەڵ نزیک بوونەوە بە وەرزی زستان خراپتر دەبێت . باشتربوونی ئابووری لە چین لە دوای کەرەنتین یا خود زستانی سارد لە ئاسیا هۆکاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکان دەبێت .

نەرخی بەرزی ووزە هۆکاری بەدی هاتنی کێشەگەلێک دەبێت کە دەبێتە هۆی نائارامی و خەڵک بە جانتای پارەی بەتاڵ ەوە دەست بە دەنگدان دەکەن

ئامانجی کۆتایی پووتین بەهیزکردنی دەوڵەتانێکە کە نیازی پاڵپشتی کردنیان لە ئۆکراین نییە

 

Paylas: