TR KU SO
FB X
Cîhan

وڵاتی هیندۆراس شاری ئۆرشەلیمی وەکوو پایتەختی ئیسرائیل پەسەند کرد

Navas Jan
Admin
📅 21 Eylül 2020 14:36

پەیامی کورد ... وڵاتی هیندۆراس شاری ئۆرشەلیمی وەکوو پایتەختی ئیسرائیل پەسەند کرد

 

خوان ئۆرلاندۆ هێرناندیز، سەرۆکی هیندۆراس رایگەیاندووە، پێش کۆتایی ئەمساڵی زایینی، باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە ئیسرائیل لە تەلئەڤیڤەوە دەگوازرێتەوە ئۆرشەلیم.

 

خوان ئۆرلاندۆ هێرناندیز هەروەها رایگەیاندووە، ئەگەر بارودۆخی تەندروستی، کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە شڵەژاوە، لەبار بێت، ئەوا دەست بە گواستنەوەی باڵوێزخانەکەیان لە تەلئەڤیڤەوە بۆ قودس دەکەن.

 

گواستنەوەی باڵوێزخانەی هیندۆراس بۆ قودس داننانی ئەو وڵاتەیە بەوەی ئۆرشەلیم پایتەختی ئیسرائیلە.

Paylas: