TR KU SO
FB X
Cîhan

وڵاتی سویس چالاکییەکانی حەماسی قەدەغە کرد

Navas Jan
Admin
📅 23 Kasım 2023 20:20


پەیامی کورد... وڵاتی سویس چالاکییەکانی حەماسی قەدەغە کرد


حکومەتی سویس ڕایگەیاند کە چالاکیی گرووپی توندئاژۆی حەماس لەو وڵاتە و هەروەها پشتیوانیکردن لە میلیشیاکانی فەلەستین قەدەغە دەکات.

حکومەتی سویس لەم بارەیەوە گەڵاڵەیەکی پێشکەشی پارلەمانی ئەو وڵاتە کردووە و چاوەڕوان دەکریت کە بە زووترین کات ئەو گەڵالەیە لەلایەن پارلەمانی سویسەوە پەسەند بکرێت.

هەر لەم پێوەندییەدا شۆرای فێدێراڵی سویس ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاندبوو: ئەم یاسایە وڵامێکی گونجاو دەبێت بۆ ئەو بارودۆخەی وا لە دوای هێرشی حەماس بۆ سەر خاکی ئیسرائیل دەستی پێکرد.

پێشتر ئامریکا، یەکیەتیی ئورووپا و ژاپۆن گرووپی چەکداریی حەماسیان وەک گرووپێکی تێرۆریستی ناساندووە.

 

Paylas: