وەزیری بەرگری ئەمریکا ... دەبێ هەموو جیهان بە گەمارۆدانی ئێران ڕازی بن
پەیامی کورد ... وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا جارێکی دیکه مەترسییەکانی ئێرانی لە ناوچەکە دووپات کردەوە .
لە ڕاپۆرتێکدا، جەیمز ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە ئێران گرینگی به خه‌ڵکی ووڵاتەکەی خۆی نادات.
ئه‌و هەروەها ووتی : ئێران به تاقی کردنه‌وه‌ی مووشه‌کی بڕیارنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی پێشێل کردووه
ماتیس ئاماژه‌ی دا که تاقیکردنه‌وه مووشه‌کییەکەی ئه‌م دواییه‌ی ئێران نیشانی‌دا که هه‌وڵی ئه‌مریکا بۆ ڕاگرتنی پڕۆژه‌ی مووشه‌کی ئێران بێ سوود بووه.
هەروەها ووتی هەرچەندە مه‌ترسی ئێران له ڕووی ستراتیژییه‌وه که‌متر له کۆریای باکووره، به‌ڵام له ناوچه‌که مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا ڕووبه‌ڕووی نه‌بێته‌وه تووشی کێشه ده‌بێت. ده‌بێت ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئێران به کاری سیاسی بکرێت و هه‌موو جیهان بۆ گه‌ماڕۆدانی تاران ڕازی بکه‌ین.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا ووتیشی: کاریگه‌ری ئێران له سووریا و لوبنان یه‌کجار زۆره و ده‌بێت ڕووبه‌ڕووی ئه‌م کاریگه‌رییه ببینه‌وه .