TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزیرى بەرگرى ڕووسیا: ٢١٠ جۆر چەکمان لە سووریا تاقی کردووەتەوە

سارا
Yazar
📅 17 Mart 2018 05:15

 وەزیرى بەرگرى ڕووسیا گوتى کە وڵاتەکەى لە تا ئێستا و بۆ بەرگرى لە هێزەکانى بەشار ئەسەدى سەرۆککۆمارى سووریا کە دژ بە کوردەکان و داعش لە شەڕدایە، زیاتر لە ٢١٠ جۆر چەکى تاقی کردووەتەوە.

بە پێى ڕاپۆرتى هەواڵنێرى تاس، سێرگى شویگۆى وەزیرى بەرگرى ڕوسییا باسى لەوە کردووە کە هێزە سەربازییەکانى ڕووسیا ئەزموونێکى زۆریان لە سوریە بەدەست هێناوە و لەم بارەوە گوتى "ئێمە زیاتر لە ٢١٠ چەکمان تاقی کردووتەوە. ئەو چەکانەمان لەگەڵ سورییەکان و لە مەیدانى شەڕدا تاقی کردووەتەوە" و شویگۆ گەشبینی خۆشى دەربڕیوە کە تاقیکردنەوەى ئەم چەکانە دەبێتە هۆى ڕزگاربوونى گیانى مرۆڤەکان.

ڕوسیا لە ساڵى ٢٠١٥ەوە تا ئێستا بۆ بەرگریکردن لە دەوڵەتەکەى بەشار ئەسەد چووەتە نێو سوریاوە. ڤلادیمێر پووتینى سەرۆککۆمارى ڕووسیا سێ مانگ بەر لە ئێستا سەرەڕاى چاوپێکەوتنى بەشار ئەسەد، سەردانى بنکە سەربازییەکەى وڵاتەکەشى لە حەیمیم کرد.

Paylas: