TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزیری بەرگری روسیا: ئەتۆم قەڵغانی پاراستنمانە

Navas Jan
Admin
📅 10 Ocak 2023 23:44

پەیامی کورد...وەزیری بەرگری روسیا: ئەتۆم قەڵغانی پاراستنمانە

سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگری روسیا رایگەیاند: ئەتۆم قەڵغان و دڵنیاییدەری سەرەكی پاراستنی یەكپارچەیی خاك و سەروەریمانە.
شۆیگو لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری روسیا بە ئاماژەدان بەوەی كە یەكێك لە لەپێشترینەكانیان بۆ 2023 پێشخستنی توانای جەنگی سوپای روسیایە رایگەیاندوە: بەردەوام هەڵسەنگاندن بۆ ئۆپراسیۆنەكانی سوپاكەمان دەكەین لە ئۆكرانیاو سوریا، ئەم هەڵسەنگاندنانە بۆ بەرنامەی مەشق و راهێنانی كارمەندانمان و ئامادەكارییەكان بۆ دابیكردنی پێداویستیە سەربازییەكان بەكار دەهێنین.
وەزیری بەرگریی روسیا بە ئاماژەدان بەوەی كە بەردەوامی دەدەن بە سیانی ئەتۆمی كە خۆی دەبینێتەوە لە فڕۆكەی ستراتیجیی، موشەكی بالیستیی كیشوەربڕ رایگەیاند: ئەتۆم قەڵغان و دڵنیاییدەری سەرەكی پاراستنی یەكپارچەیی خاك و سەروەریمانە، توانای هێزە ئاسمانییەكانی روسیا بە فڕۆكە جەنگییەكان و فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانیشەوە زیاد دەكەین.

Paylas: