TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: ئۆپەراسیۆنەكانمان لە باكووری غەززە بەردەوامدەبێت لەلایەن

Navas Jan
Admin
📅 29 Ekim 2023 13:57

پەیامی کورد... وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: ئۆپەراسیۆنەكانمان لە باكووری غەززە بەردەوامدەبێت


وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، ئۆپەراسیۆنەكانمان لە باكووری غەززە بەردەوامدەبێت و ئێستا قۆناغێكی نوێمان لە شەڕ دەستپێكردووە.

یۆئاڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەكانمان لە باكووری غەززە بەردەوامدەبێت و ئێستا قۆناغێكی نوێمان لە شەڕی غەززە دەستپێكردووە و بەشێك لە پێگەكانی حەماس لە غەززە كراونەتە ئامانج.

هاوكات بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلیش رایگەیاند، ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆ ئازادكردنی بارمتەكانمان دەیكەین.

Paylas: