Cîhan
وەزیری بەرگری ئیسرائیل : ئیسرائیل توانای ئۆپڕاسیۆنێکی تەواوی لە ئێراندا هەیە و بەبەردەوامیش تواناکانمان بەهێزتر دەکەین
پەیامی کورد ... وەزیری بەرگری ئیسرائیل : ئیسرائیل توانای ئۆپڕاسیۆنێکی تەواوی لە ئێراندا هەیە و بەبەردەوامیش تواناکانمان بەهێزتر دەکەین
بێنی گانتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئێمە ئەو ئامادەییە لە خۆماندا دەبینینەوە و توانای دیکەشمان هەیە و پەرەی پێدەدەین.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەربارەی ئەگەری ئۆپڕاسیۆن دژی کۆماری ئیسلامی ووتی ئەم ئالتەرناتیڤە هەمیشە لەسەر مێزە، بەڵام پێش هەر بڕیارێک زۆر بە ووردی تاوتوێی دەکەین.