وەزیری دادی ئەمریکا بە هۆی تویتەکانی ترامپ ەوە دەست لە کار دەکشێنێتەوە
پەیامی کورد ... وەزیری دادی ئەمریکا بە هۆی تویتەکانی ترامپ ەوە دەست لە کار دەکشێنێتەوە
ویلیام بار ، دادستان گشتی و هەروەها وەزیری دادی ئەمریکا بە هۆی دەستطیوەردانە تویتەرییەکانی دۆناڵد ترامپ ەوە لە ڕەوەندی لێکۆڵینەوەکانی نئەم وەزارەتخانەیەدا ، خەریکی پێداچوونەوەیە بۆ دەست لە کار کشاندنەوە.
بە پێی ڕاپۆرتێک ، لە واشینتۆن پۆستەوە ، دادستانی گشتی و وەزیری دادی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بە هۆکاری گرینگی نەدانی دۆناڵد ترامپ بە هۆشدارییەکانی ئەو سەبارەت بە دەستێوەرنەدان لە سنووری بەرپرسیاریەتی ئەم وەزارەتخانەیەدا و تویتە یەک لە دوای یەکەکانی ترامپ دەربارەی وەزارەتی دادی ئەمریکا ، خەریکی پێداچوونەوەیە کە دەست لە کارەکەی بکشێنێتەوە .
واشینتۆن پۆست بە پشت بەستن بە سێ سەرچاوەی ئاگادار ڕآپۆرتی داوە کە ویلیام بار بە کەسانی نزیکی ترامپی ڕاگەیاندووە کە لە حاڵی پێداچوونەوەیە تاکوو دەست لە کارەکەی بکشێةێتەوە