TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا هەڵوێستی لە سەر ئێران وەرگرت

سارا
Yazar
📅 08 Mayıs 2018 03:21

وەزیری کاروباری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت، دەبێ هەڵوێستی توندتر لە دژی ئێران وەربگرین و رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئەم وڵاتەش دەبێ هەموار بکرێتەوە.

بۆریس جانسۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا گوتیشی: دەبێ سیاسەتێکی توندتر بەرامبەر بە ئێران بگرینە بەر و خاڵە لاوازەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەموار بکرێتەوە.

جانسۆن هەروەها گوتی “دەبێ بەرامبەر بەو سیاسەتەی، کە ئێران لەناوچەکە رەچاوی دەکات، بوەستینەوە و هەوڵی چارەسەرکردنی خاڵە لاوازەکانی رێککەوتنی ئەتۆمیش بدەین.

بە گوتەی بۆریس جانسۆن، یەکێک لە خاڵە لاوازەانی ئەم رێککەوتنە، رێککەوتی دیاریکراوە، واتە ساڵی ٢٠٢٥، واتە لەم ڕێککەوتە بەدواوە، ئێران مافی پیتاندنی یۆرانیۆنی هەیە، بە رێژەیەکی زۆرتر. ئەمەش دەتوانێ ئاسانکاری بۆ دەستراگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی بکات، بەبێ ئەوەی گەمارۆکانی لە سەر بێت.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، داواشی لە دۆناڵد ترەمپ کرد، لەم رێککەوتنە بمێنێتەوە. هەروەها گوتوویەتی “لە گەڵ ئەوەی داوا دەکەین ترەمپ پابەندی رێککەوتنەکە بێت، بەڵام مافی ئەوەشی هەیە، کە نیگەرانی دەست ڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی بێت.

Paylas: