TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە سەردانێکی له‌ناكاو گەیشتە ئۆکرانیا

Navas Jan
Admin
📅 12 Eylül 2023 12:26

پەیامی کورد... وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە سەردانێکی له‌ناكاو گەیشتە ئۆکرانیا


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بەسەردانێکی رانەگەیەندراو گەیشتە کێیڤی پایتەختی ئۆکرانیا

ڕۆژی دووشەممە 11ـی ئەیلوولی 2023، ئانالینا بێربووک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەگەڵ گەشتنی بە کیێڤ رایگەیاند، سەردانەکەی بۆ جەختکردنەوەیە لەبەردەوامی پاڵپشتییەکانی بەرلین بۆ کیێڤ، چونکە ئۆکرانییەکان لەجێگەی ئەوروپا بەرگری لە ئازادی دەکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، لەپشتی ئۆکرانیا دەوەستن و هاوکارییە سەربازی و داراییەکانی ئەڵمانیا بۆ ئۆکرانیا بەردەوامییان دەبێت.

باسی له‌وه‌ش كرد، لە ناوەڕاستی تەپوتۆزی بۆمبدا، لە بەرامبەر تانکەکانی رووسیا، ئۆکرانیا بە متمانە و ئیرادە بەرەو یەکێتی ئەوروپا و ئەندامێتی لەو یەکێتییە هەنگاوی نا.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو،:ئۆکرانیا لە مانگی شوباتی ساڵی 2022 بە فەرمی داوای ئەندامێتی یەکێتی ئەوروپای کرد و لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا پۆستی کاندیدی پێدرا

ڕاشی گه‌یاند، بەردەوامی پشتگیریکردنی ئۆکرانیا ده‌كه‌ین لە رێگەی ئەندامێتی لە یەکێتی ئەوروپا بەڵام پێداگری لەسەر چاکسازی زیاتر کردووە.

چاوەڕوانیش دەکرێت لەسەردانەکەیدا بۆ کیێڤ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی و بەرپرسانی دیکەی ئۆکرانیا کۆببێتەوە.

Paylas: