TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا : ڕووسیا قەیرانی خۆراک وەکوو چەک بەکار دەهێنێت

سارا
Yazar
📅 25 Haziran 2022 15:31
پەیامی کورد   ...   وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا : ڕووسیا قەیرانی خۆراک وەکوو چەک بەکار دەهێنێت

ئاناڵنا بێربووک ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئاڵمانیا لە دانیشتنێکی میدیایی دا لە بەرلین و پێس دانیشتنی ئەمنییەتی خۆراک ووتی : ڕووسیا بە ئەنقەست کەڵک لە برسیەتی وەردەگرێت وەکوو چەکی شەڕ و هەموو جیهانی بە دیل گرتووە . ئەم دیپلۆماتە باڵایەی دەولەتی بەرلین هەروەها ووتی ، بەرزبوونەوەی نرخی کەل و پەلی خواردەمەنی تا ئاستێک پەیوەندی بە تێکهەڵچوونی ئێستا ، ووشکەساڵی ، گۆڕانکاریگەلی کەش و هەوا و گشتگیری کۆرۆنا وە هەیە بەڵام هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین یش ئەم شەپۆلەیان وەکوو سۆنامی یەک لێکردووە .

Paylas: