TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزیری دەرەوەی یۆنان : ئەگەری شەڕی یۆنان و تورکیا زۆر نزیکە

سارا
Yazar
📅 06 Nisan 2018 02:14

وەزیری دەره‌وەی یۆنان، بەھۆی دەستگیرکردنی دوو سەربازی یۆنان لە لایەن سوپای تورکیاوە، ئەگەری پێکدادانی سەربازی ئەو دوو وەڵاتەی بەدوور نەزانی. ھەروەھا ڕایگەیاند، ئەردۆگان ھۆشی لەدەستداوە و لە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان بەردەوامە.

وەزیری دەره‌وەی یۆنان پانوس کامنوس ڕایگەیاند، دەستگیرکردنی دوو سەبازی یۆنانی لە ناوچەی ئەدرنە لە لایەن سوپای تورکیاوە، پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە، ھەروەھا ناوبراو وتیشی: «بەھۆی دەستێوەردانەکانی سوڵتان ئەردۆگان لە دەسەڵاتی دادوەری، یەکلایی کردنەوەی دۆسیەی ئەو دوو سەربازە ١٥ ساڵ دەخایەنێت.»

كامنوس هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، پێشووتر بەرنامەی ئەم کارە داڕێژراوە و ئێستاش ھەموو کەناڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ تورکیا پچڕاون.

پانوس کامنوس، وەزیری دەره‌وەی یۆنان نیگه‌رانی خۆی له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ ده‌ربڕی و ئاشكرای كرد كه‌ ھەموو ڕێگه‌یەک کراوەیه‌ لە بەردەم یۆنان بە پێکدادانی سەربازیشەوە. ڕاشیگەیاند: «ئەردۆگان ھۆشی لەدەستداوە، ڕۆژێک بە ئاشکرا ھەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و ڕۆژێکیش لە ئەمریکا، بەمانای ووشە ئەو پیاوە شێت بووە.»

پاش «کودەتا سەرنەکەوتووەکە»ی تورکیا، ٨ سەربازی تورکیا بە كۆپته‌ری جەنگی ڕۆیشتنە خاکی یۆنان، پاش ئەوەی ئەو سەربازانە ڕایانگەیاند کە ژیانیان لە مەترسیدایە و ناتوانن بڕۆنەوە تورکیا، حکوومەتی یۆنان مافی پەنابەره‌تی پێدان. تورکیاش دۆسیەی ئەم دوو سەربازە وەک چەکێک لەپێناوی گەڕاندنەوەی سەربازه‌ هه‌ڵاتووه‌كانی بەکارده‌ھێنێت.

Paylas: