Cîhan
وەزیری دەرەوەی ئێران و دانیمارک لە دێهلی نۆ ووتووێژیان ئەنجامدا
پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئێران و دانیمارک لە دێهلی نۆ ووتووێژیان ئەنجامدا .
" ئیپ کۆفۆد " وەزیری دەرەوەی دانیمارک لە پەنای کۆبوونەوەکان " ووتووێژی ڕایسینا " لە هێند لەگەڵ زەریف ووتووێژ و ڕای خۆیان گۆڕییەوە .
لەم دیدارەدا ووتووێژی ڕاستەوخۆ سەبارەت بە هۆکارەکانی ئاڵۆزی و نائەمنی لە ناوچەی کەنداوی فارس بە تایبەت ڕۆڵ و ئامادەبوونی ئەمریکا و هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی لە ناوچەکە ، بەرجام و ناکارامەیی ئەورووپاییەکان لە بەرامبەر ڕێکەوتننامەکانی خۆیان و ترسیان لە ئەمریکا و هەروەها باقی ئەو بابەتانەی کە جێگای باس و ووتووێژی هەردوو لایەن بوو خرایە بەر باس و ئەنجام درا