Cîhan
وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمریکا کۆچی دوایی کرد
پەیامی کورد … وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمریکا کۆچی دوایی کرد
وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمریکا لە تەمەنی ١٠١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی شووباتی ٢٠٢١، ، میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە جۆرج شۆڵتز، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ساڵانی ١٩٨٢ تا ١٩٨٩، کۆچی دوایی کرد.
جیڤ مارشنەر، بەڕێوەبەری پەیوەندییە میدیاییەکان لە پەیمانگای هۆڤەر لە ستانفۆرد، رایگەیاندووە، جۆرج شۆڵتز رۆژی شەممە٦ شووباتی ٢٠٢١ لە ماڵەکەی خۆیدا لە کۆمەڵگەی زانکۆی ستانفۆرد، کۆچی دوایی کردووە.
جۆرج شۆڵتز، کە لە ساڵی ١٩٢٠ لەدایک ببوو، ئابووریناس و دیپلۆماتکارێکی ناوداری ئەمریکی بوو.