TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزیری دەرەوەی سوودان : دوژمنایەتی لەگەڵ ئیسرائیل کۆتایی پێهات

سارا
Yazar
📅 24 Ekim 2020 14:49

پەیامی کورد     ...    وەزیری دەرەوەی سوودان  :  دوژمنایەتی لەگەڵ ئیسرائیل کۆتایی پێهات

" عۆمەر قەمەرئەلدین " وەزیری دەرەوەی سوودان لە ووتارێکیدا بە بۆنەی ڕاگەیاندنی ڕێکەوتننامەی ئاشتی لەگەل ئیسرائیل ، ڕایگەیاند کە کاتی دوژمنایەتی لەگەڵ ئیسرائیل کۆتایی پێهاتووە .

بە پێی راپۆرتێک ئەو هەروەها ووتی : کە سوودان و ئیسرائیل لە سەر دەستپێکردنی ڕەوندی ئاسایی کردنەوەکە ڕێکەوتنیان ئەنجام داوە و دەبێ ئەم ڕێکەوتنە لە سۆنگەی دامەزراوە فەرمییەکان لەوانەش پەرلەمان دا تێپەڕ ببێت و پەسەند بکرێت و ئەمە لە سەر شانی شەورای یاسادانەرە کە ئەم ڕێکەوتنە قەبووڵ و خود ڕەتی بکاتەوە .

قەمەرئەلدین  لە دوای سەفەری بەرپرسانی وولاتانی جیهانی بۆ خارتووم هەواڵیدا و ڕایگەیاند کە سوودان ئێستا لە لیستەی ووڵاتانی پاڵپشتیکەری تێرۆریسمە و ئەو بابەتانەش کە ماون تەنیا کاروباری یاساییە .

Paylas: