TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزیری نەوتی ئێران ... وا بیر دەکەمەوە ئەحمەدی نەژاد بتوانێ نرخی نەوت بکاتە ١٠٠ دۆلار !!!

سارا
Yazar
📅 18 Mart 2019 13:35

پەیامی کورد  ...  بێژەن زەنگەنە ، وەزیری نەوتی ئێران لە ووڵامدانەوە بە قسەی ئەحمەدی نەژاد لە سەر ئەوەی کە دەتوانێ نرخی نەوت بکاتە ١٠٠ دۆلار ، هەندێک ڕوونکردنەوەی دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، بێژەن زەنگەنە ، وەزیری نەوتی ئێران لە ووڵامدانەوە بە قسەی ئەحمەدی نەژاد لە سەر ئەوەی کە دەتوانێ نزخی نەوت بکاتە ١٠٠ دۆلار ووتی : بەڵێ من وا بیر دەکەمەوە بتوانێت ، بەڵام بەو شەرتەی کە هەناردەکردنی نەوتی ئێران بکاتە سفر . ئێستاببێتە ١٠٠ دۆلار نرخی نەوت ، ئەی ئەو کاتە هەناردەکردنی دەبێتە سفر ، دەی لێرەدا قازانجەکەی سەعوودییەکان دەیبەن .

ئەو هەروەها ووتی : کاتێک لە نەوت ببێتە ١٠٠ دۆلار و ئێمە نەتوانین هەناردەکردنمان هەبێت ، چ قازانجێکی بۆ ئێمە دەبێت ؟

ئێمە دەمانەوێت توانای ئەوەمان هەبێت نەوت بفرۆشین و پارەمان دەست بکەوێت .

هەروەها ووتی : ئەحمەدی نەژاد خەریکە تەقلید کاری دەکات و لە هۆلۆکاست ێک زیاتر نییە و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر شەش ڕێکەوتنامەی لە دژی ئێمە واژوو کراوە و هەناردەکردنی نەوتی ئێمە دەبێتە سفر و نرخی نەوت یش دەبێتە ١٠٠ دۆلار ، دەی باشە ئەم چ تایبەتمەندییەکی بۆ ئێمە هەیە . هەموو پارسی باشوور ی دادەخرێت و شلەمەنییەکان یش هەناردە بکەین . ئەگەر ڕیگەیەکی دیکەش جگە لەمانەش دەزانن بە نەتەوەی ئێران ی بڵێن .

پێشتریش ئەحمەدی نەژاد ، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران پڕووپاگەندەی ئەوەی کردبوو کە ئەگەر دەوڵەت بدەنە دەستی من نرخی نەوت دەبێتە ١٠٠ دۆلار !!!   

Paylas: