TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ... ئێمە لەگەڵ ئەمریکا دەکەوینە شەڕێکی تەواو قورسەوە

سارا
Yazar
📅 26 Mayıs 2019 19:57

پەیامی کورد   ...   وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ...  ئێمە لەگەڵ ئەمریکا دەکەوینە شەڕێکی تەواو گەورەوە

بە پێی هەوال و زانیاریەکان موحەمەد جەواد زەریف لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ووڵاتی عێراق ڕایگەیاند : ئێمە شەڕێکی تەواو گەورە و بەهێز لەگەڵ ئەمریکا ڕووبەڕوو دەبینەوە .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە یەکێک لە بەرپرسانی باڵادەستی ناو سوپای پاسدارانی ئێرانیش ڕایگەیاندووە ئێران لە توانای دا هەیە کەشتی و ناڤە ئەمریکییە زەبەلاحەکان بە چەکێكی زۆر نهێنی و سڕی نۆقم بکات و لە ناوی ببات

لەمیانەی سەردانی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەغدا، بەرپرسانی عێراق هۆشدارییان لەبارەی مەترسییەکانی جەنگ لەناوچەکە و جیهان داوەتە بەرپرسانی ئەو وڵاتە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەمیانەی سەردانی محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەغدا، بەرپرسانی عێراق هۆشدارییان لەبارەی مەترسییەکانی جەنگ لەناوچەکە و جیهان داوە.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی مەترسییەکانی جەنگی لەناوچەکە و جیهان بۆ زەریف باسکردوە و داواشی لێکردوە، ئارامی ناوچەکە بپارێزن و پابەندبن بە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015. .

تا دێت مەترسییەکانی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکا بە گشتی لە ناوچەکە پەرە دەستێنێت و هەنگاو بەرەو ڕاستی دەنێت .

Paylas: