TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزیری شەڕی ئیسرائیل : ئەگەر لە غەززە سەرنەکەوین، ناتوانین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بژین

سارا
Yazar
📅 05 Ocak 2024 12:00

پەیامی کورد   ...  وەزیری شەڕی ئیسرائیل : ئەگەر لە غەززە سەرنەکەوین، ناتوانین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بژین

وەزیری شەڕی ئیسرائیل لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : :لە قۆناغی داهاتوودا ئۆپراسیۆنی جیاوازتر لە کەرتی غەززە دەبینین.

هێزەکانمان ماوەیەک لە کەرتی غەززە دەمێننەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان.

ئەگەر شەڕی غەززە سەرنەکەوین، ناتوانین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا بژین.

ئێمە بەنیاز نین شەڕی غەززە ڕابگرین و ئەو قسانەی کە ئیسرائیل دەیەوێت کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت درۆیە.

Paylas: