Cîhan
وەزیرێکی پێشووی ناوخۆی ئێران داوا لە ووڵاتەکەی دەکات ڕێگر نەبن لە دابەش بوونی عێراق
وەزیری ناوخۆی پێشووی سەردەمی محەمەد خاتەمی " عەبدۆڵڵا ڕەمەزان " داوا لە ووڵاتەکەی دەکات ڕێگر نەبن لە دابەش بوونی ووڵاتی عێراق .
عەبدۆڵڵا ڕەمەزان وەزیری پێشوو و هەروەها ووتەبێژی حکومەتی سەردەمی محەمەد خاتەمی ، ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ١٠ ی ئۆگۆستی ساڵی ٢٠١٨ لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵیادی کۆتایی هاتنی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان عێراق و ئێران ، ڕایگەیاند و داوای لە حکومەتی ئێستای ووڵاتەکەی کرد کە ڕێگر نەبن لە دابەشبوونی عێراق .
ئەمە لەكاتێكدایە ، پێشتر بەرپرسانی ئێرانی ڕایانگەیاندووە ، كە سیاسەتی ئەوان ئەوەیە ڕێگری لەدابەشبوونی عێراق دەكەن، بۆ ئەوەش هەموو ڕێكارێك دەگرنە بەر