TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزارەتى بەرگرى ئەمەریکا: نزيكەى حەوت هەزار کەسمان بە فڕۆکە بۆ دەرەوەى ئەفغانستان گواستوەتەوە

Navas Jan
Admin
📅 19 Ağustos 2021 23:21

پەیامی کورد … وەزارەتى بەرگرى ئەمەریکا: نزيكەى حەوت هەزار کەسمان بە فڕۆکە بۆ دەرەوەى ئەفغانستان گواستوەتەوە

وەزارەتى بەرگرى ئەمەریکا (پێنتاگۆن) وردەکارى گواستنەوەى هەزاران کەس لە ئەفغانستانەوە بۆ دەرەوەى ئەو وڵاتە ئاشکرا دەکات.

هانک تایلۆر، بەرپرسى کاروبارى لۆجستى لە دەستەى ئەرکانى ناوەندى هاوبەشى ئەمەریکا لە کۆنگریەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تائێستا نزیکەى حەوت هەزار کەس لە رێى فرۆکەخانەى کابوڵەوە بۆ دەرەوەى ئەفغانستان گوازراونەتەوە، تەنها لە ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا دووهەزار کەس رزگارکراون.

راشیگەیاند، پێنج هەزار و  ٢٠٠ سەربازى ئەمەریکا لە فرۆکەخانەى کابوڵ جێگیرکراون بۆ پاراستنى پرۆسەى رزگارکردن و گواستنەوەى ئەو کەسانەى کە دەیانەوێت ئەفغانستان جیبهێڵن.

لاى خۆشیەوە جۆن کیربى وتەبێژى وەزارەتى بەرگرى ئەمەریکا رایگەیاند، فڕۆکەکانى ئەمەریکا بەئاسمانى کابوڵدا دەسوڕێنەوە بەمەبەستى چاودێرى کردنى دۆخى ئەمنى ئەوشارە.

Paylas: