وەزارەتی بەرگری رووسیا: لەماوەی یەک رۆژدا نزیکەی 400 سەربازی ئۆکرانیا کوژراون
پەیامی کورد... وەزارەتی بەرگری رووسیا: لەماوەی یەک رۆژدا نزیکەی 400 سەربازی ئۆکرانیا کوژراون
وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، کۆی زیانەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە میحوەرەکانی شەڕ، کوژرانی برینداربوونی سەدان سەربازی لێکەوتووتەوە.
ئەمڕۆ یەک شەممە، وەزارەتی بەرگری رووسیا لەراپۆڕتێکیدا رایگەیاند، هێزەکانی ئۆکرانیا لەماوەی رۆژی رابردوودا، لە میحوەری دۆنێتسک و کراسنی لیمان، هەوڵی هێرشکردنیان داوە، بەڵام شکستیان هێناوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی رووسیا بەرپەرچی 15 هێرشی ئۆکرانیای لە دۆنێتسک داوەتەوە، 270 سەربازی ئۆکرانی کوژراو و بریندار بوون، هەروەها لە میحوەری کراسنی لیمان، بەرپەرچی سێ هێرشی دیکەی ئۆکرانیایان داوەتەوەم کە تێدا 100 سەربازی ئۆکرانیا کوژراون، هەروەها شەش کۆگای چەک و تەقەمەنی ئۆکرانیای لەناو بردووە.
لەمانگی شوباتی ساڵی رابردوودا، رووسیا هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا بەشێکی ئەو وڵاتەی داگیرکردووە و تاوەکو ئێستاش شەرەکە بەردەوامە و بەهەزاران سەرباز لە هەردوولا کوژراون و بەسەدان هەزاریش برینداربوون.