TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە سەر قسەکانی ترامپ کاردانەوەی نیشان دا

سارا
Yazar
📅 23 Mart 2019 00:02

پەیامی کورد  ...  وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بە قسەکانی ترامپ سەبارەت بە حاکمییەتی ئیسرائیل لە سەر بەرزاییەکانی جەولان کاردانەوەی نیشاندا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە قسەکانی ئەم دواییەی ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا دەربارەی بەرزاییەکانی جەولان ڕایگەیاند : قسەکانی ئەمریکا لە سەر بە فەرمی ناساندنی ئیسرائیل لە سەر بەرزاییەکانی جەولان کاردانەوەیەکی دیکە لە گرینگی نەدانی واشینتۆن بە یاساکانی نێودەوڵەتییە .

لە بەیانیەکەی ئەم وەزارەتخانەیەدا هاتووە : ئەم جۆرە قسانە ، نەمایەکی دیکە لە غەفڵەتی واشینتۆن لە یاساکانی نێودەوڵەتییە ، و هەروەه پێشێلکردنی ڕێکەوتننامەکانی شەواری ئەمنییەتی نەتەوەیەکگرتووەکان ، سەرەکی " زەوین بۆ ئاشتی " یە کە لە کاتی کۆنفڕناسی ئاشتی مادرید لە ڕێگای ڕووسیا و ویلایەتەیەکگرتووەکان ەوە پیلان ئاشتەوایی عەرەبەکان پاڵپشتی کراوە . ئەوان لە بەردەوامی خەتی دەوڵەتی ئێستای ویلایەتەیەکگرتووەکان بۆ چاوپێداخشانەوە لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی ناسێنراوی جیهانی بۆ حەل و چارەسەرکردنی دۆخ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست حەرەکەت دەکەن .

Paylas: