وەزارەتی دەرەوەی ئێران ... بەیانیەکەی ئیسرائیل جەنگی ڕەوانی یە
پەیامی کورد ... وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بەیانیەکەی ئیسرائیل دەربارەی هاوکاری لەگەڵ ڕووسیا لە سووریا ی بە جەنگی ڕەوانی ناو برد .بە پێی ڕاپۆرتێک ، بەهرام قاسمی ووتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران دەربارەی پەیوەندی ئێران لەگەڵ ڕووسیا ووتی : تاران و مۆسکۆ لە زۆر بابەت و خاڵی ناوچەیی و جیهانی دا ڕێڕەوی هاوبەشیان هەیە و هەوڵەکانی خۆیان بەردەوامی پیدەدەن و بە جیددی ش لە سووریاش هەربەو شێوەیە شاهێدی هاوکارییەکانی دوو ووڵات و تەنانەت سێ ووڵات بە هاوکاری تورکیا دەبین . پەیوەندی ئێران و ڕووسیا تەنیا لە بابەتی سووریا دا کۆتایی پی نایەت و سووریا تەنیا خاڵی پاڵ پێوەدان و هاڕایی ئێران و ڕووسیا هەژمار ناکرێت .
بەهرام قاسمی هەروەها ووتی : پەیوەندی ئێران و مۆسکۆ پتەوە ، ئێمە لە پەیوەندییەکانمان پاڵپشتی دەکەین و پێکەوە ڕاوێژ و ووتووێژ دەکەین .
پێشتر بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ووتبووی : لە دیداری ڤلادیمیر پووتی ، سەرۆمککۆماری ڕووسیا لە مۆسکۆ ، سەبارەت بە هاوکاری لەگەڵ رووسیا دەربارەی دەرچوونی هێزەکانی دەرەوە لە سووریا ڕیکەوتنیان کردووە .