TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزارەتی دەرەوەی روسیا: هه‌نگاوی دوژمنانه‌ به‌رامبه‌ر وڵاتەکەمان نراوه

سارا
Yazar
📅 30 Mart 2018 21:59

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند “بانگهێشتی باڵیۆزی ئه‌و وڵاتانه‌ کران کە دیپلۆماتكاره‌ ڕووسه‌كانیان لە وڵاتەکانیان دیپۆرتکردووە”.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئانادۆڵو-ی تورکی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگه‌یاندووە کە بانگهێشتی باڵیۆزی ئه‌و وڵاتانه‌یان كردووه‌ كه‌ به‌هۆی “ڕووداوی سكریپاڵ” هه‌نگاوی دوژمنانه‌یان به‌رامبه‌ر ڕووسیا ناوه‌.

لەلایەکی ترەوە ئاماژە بەوە دراوە کە جگه‌ له‌ پێدانی تێبینی به‌ باڵیۆزه‌كان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ كه‌ ڕووسیاش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه ‌هه‌نگاوی هاوشێوه‌ ده‌نێت.

دوێنێ سێرگەی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگه‌یاند به‌هه‌مانشێوه‌ وه‌ڵامی ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ دیپلۆماتكارانی ڕووسیایان لە وڵاتەکانیان دەرکردووە.

Paylas: