TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل مردنی باڵیۆزی چین ی لەو ووڵاتەدا پشت ڕاست کردەوە

سارا
Yazar
📅 17 Mayıs 2020 17:05

پەیامی کورد    ...   وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل مردنی باڵیۆزی چین ی لەو ووڵاتەدا پشت ڕاست کردەوە

بە پێی ڕاپۆرتێک ، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل زانیاری زیاتری لەمبارەوە بڵاو نەکردووەتەوە . ئۆرشەلیم پۆست نووسی کە باڵیۆزی ٥٧ ساڵەی چین بە مردوویی لە ناو جیگاکەی دۆزراوەتەوە .

هۆکاری مردنی تاکوو ئێستا دیار نییە و پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی خۆی دەست پێکردووە . میدیا ناوخۆییەکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند کە دۆ وی باڵیۆزی چین لەو وولاتە جەڵتەی دڵ لێیداوە .

باڵیۆزخانەی چین ڕایگەیاند کە ئێستا ناتوانێ بە درووستی هەواڵی مردنی باڵیۆزەکەی پشتڕاست بکاتەوە .

دۆ وی لە فێبریوەری ئەمساڵەوە وەکوو باڵیۆزی چین لە ئیسرائیل دەستی بە کار کردبوو و پێشتریش بەرپرسیاریەتی باڵیۆزخانەی چین ی لە ئۆکرانیا لە سەر شان بووە .

Paylas: