TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ژمارەی زیارەتکارانی ماتەمی چلە ئاشكرادەكات

Navas Jan
Admin
📅 31 Ağustos 2023 18:43

پەیامی کورد... وەزارەتی ناوخۆی عێراق ژمارەی زیارەتکارانی ماتەمی چلە ئاشكرادەكات

ژمارەی ئەو زیارەتكارانەی بۆ بەشداری لە رێوڕەسمی ماتەمی چلە روویان لە عێراق كردووە دوو ملیۆنی تێپەڕاندووە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، دوو ملیۆن و 329 هەزار و 700 كەس لەڕێی هەشت دەروازەكە و سێ فڕۆكەخانەوە گەیشتوونەتە عێراق بۆ بەشداری لە رێوڕەسمی یادی ماتەمی چلەی ئیمام حسێن.

ئەوەشی خستەڕوو، هێزەكانیان ئەركی پاراستنی زیارەتكاران تا كەربەلا لەئەستۆدەگرن.

لە یادی چلەی ئیمام حسێن دا، هەزاران زیارەتكار لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراقەوە بەشداریی ڕێوڕەسمەكان دەكەن و زۆربەیان دەچنە هەردوو شاری كەربەلا و نەجەف.

Paylas: