TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزارەتی نەوتی عێراق: داهاتی نەوتی مانگی ڕابردوو زیاتر لە ١١ ملیار دۆلار بووە

Navas Jan
Admin
📅 01 Haziran 2022 18:57

پەیامی کورد... وەزارەتی نەوتی عێراق: داهاتی نەوتی مانگی ڕابردوو زیاتر لە ١١ ملیار دۆلار بووە

داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی پێشوودا ئاستی پێوانەیی شکاند و وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، داهاتی نەوت لە مانگی ڕابردوودا گەیشتووەتە زیاتر لە ١١ ملیار دۆلار.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لە مانگی ئایاری ڕابردوودا، ١٠٢ ملیۆن و ٣٠٣ هەزار بەرمیل نەوتیان بەرهەم هێناوە و نرخی داهاتە گشتەکەشی گەیشتووەتە ١١ ملیار و ٤٣٦ ملیۆن دۆلار.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، هەر بەرمیلێک نەوتیان بە ١١١ دۆلار و ٧٩ سەنت فرۆشتووە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو لەو بڕەی فرۆشراوە نزیکەی ٩٩ ملیۆن بەرمیلی لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەرهێنراوە و سێ ملیۆن و دوو هەزار و ١٣٣ بەرمیل نەوتیش لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک دەرهێناوە.

ئاماژەیان بەوەشداوە بە تێکڕا هەناردەی ڕۆژانەش بریتی بووە لە سێ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت.

 

Paylas: