TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزیری تەندرووستی عێراق : بەم زووانە دەرمانی ڕووسی دژە کۆرۆنا دەخرێتە بەر دەستی نەخۆشخانەکان

سارا
Yazar
📅 20 Haziran 2020 14:27

پەیامی کورد     ...    وەزیری تەندرووستی عێراق : بەم زووانە دەرمانی ڕووسی دژە کۆرۆنا دەخرێتە بەر دەستی نەخۆشخانەکان 

وەزیری تەندرووستی عێراق جەختی کردەوە کە دەرمانی پەسەند کراوی ڕووسی دەخرێتە بەر دەستی نەخۆشخانەکان و هەروەها ووتی ڤیرووسی کۆرۆنا لەم ووڵاتەدا ئێستا لە ژێر کۆنترۆڵ دایە .

بە پێی ڕاپۆرتێک عێراق یەکێک لە ووڵاتانێکە کە لەگەڵ ڤیرووسی کۆرۆنا دەست و پەنجە نەرم دەکات .

حەسەن التەمیمی وەزیری تەندرووستی عێراق ڕایگەیاند : دۆخی ڤیرووسی ئێستا لە ووڵاتدا لە ژێر کۆنترۆڵدایە تا ئەو جێگایەی کە تەختی پێویست بۆ پێدانی خزمەتگوزاری بە ژمارەیەکی زیاتری تووسبووانی بوونی هەیە . تاکوو ئێستا نزیکەی ٥٠٠ هەزار تاقیکاری کۆرۆنا ئەنجام دراوە و ڕۆژانە ٢٠ هەزار تاقیکاری ئەنجام دەدرێت 

هەروەها ووتی : دەرمانی تایبەتی ڕووسیا لە داوای پەسەند کردنی کۆمیەتی زانستی لە عێراق دا درووستکراوە و تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو لە دامەزراوەکانی توندرووستی بڵاو دەکرێتەوە . وەزارەتی تەندرووستی هیچ کەمو کۆڕییەکی دەربارەی فەراهەم کردنی پێداویستییەکانی پزیشکی بۆ تووشبووانی ئەم ڤیرووسە نەبووە . هەندێک لە وەزارەتخانەکان وەکوو تیجارەت و خوێندنی باڵا و گەنجان یارمەتییەکانی خۆیانیان بە ئێمە داوە و هەر ئەمەش بوو بە هۆکاری ئەوەی کە تەختەکانی نەخۆشخانەکان بە ڕێژەی تەواو بۆ چاودێری کردنی تووشبووان لە بەردەست دا هەبێت 

Paylas: