ئایا وەزیری تەندرووستی ئەمریکا لە کار لادەدرێت ؟
پەیامی کورد ... ئایا وەزیری تەندرووستی ئەمریکا لە کار لادەدرێت ؟
میدیاکانی ئەمریکی شک و گومانگەلێک سەبارەت بە لەکارلادانی وەزیری تەندرووستی ئەمریکایان خستووەتە بەر باس و ووتووێژ .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، میدیاکانی ئەمریکا بە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی خۆیان لە بنکەی سەرۆک کۆماری ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕاپۆرتیان دا کە لەوانەیە دەوڵەتی ئەمریکا وەزیری تەندرووستی ، ئەلێکس ئایزار لە میانەی گشتگیری و بەربڵاوی ڤیرووسی کۆرۆنا لە کار لاببات .
بە پێی چەندین سەرچاوەوە لە واڵ ژۆرناڵ ئیستریت و هەروەها پۆلێتیکۆ ، ئایزار لە قۆناغە سەرەتاییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا لە ئەمرئکا ، ژمارەیەکی زۆر لە هەژماری هەڵەی لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەم ڤیرووسەدا ئەنجامدا . واپێدەجێت ئەو بە شێوەیەک سەرۆککۆماری ئەمریکا دۆناڵد ترامپ ی ڕازی کردبێت کە ڤیرووسی کۆرۆنا هیچ مەترسییەکی نییە بۆ ئەو ووڵاتە .
جێگرانی هەڵبژێردراو لە ئەگەری لە کار لادانی ئایزار بریتین لە : دێبۆرا برێکس ، هەماهەنگ کەری کارەکانی کۆشکی سپی لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڤیرووسی کۆرۆنا ، و هەروەها بەڕێوبەری ناوەندی دەرمانی Medicaid بە ناوی سیما وێرما و جێگری وەزیری تەندرووستی ئێریک هارگان و .