TR KU SO
FB X
Cîhan

کوفی عەنان سکرتێری گشتی پێشووی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆچی دوایی کرد

سارا
Yazar
📅 18 Ağustos 2018 19:05

 ئەمڕۆ شەممە ١٨ی ئۆگۆستی ٢٠١٨، کۆفی عەنان، سکرتێری گشتیی پێشووتری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەیەک لە " بێرن " لە سویسڕا کۆچی دوایی کردووە.

کۆفی عەنان یەکەمین ڕەشپێست بوو کە گەیشتە پۆستی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و لە ساڵانی نێوان ١٩٩٧ تاوەکوو ٢٠٠٦ لەو پۆستەدا مایەوە.

ناوبراو هەڵگری خەڵاتی نۆبڵە لە بواری ئاشتیدا. . 

Paylas: