Cîhan
"ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سوریا پێویستی بە (500) ملیار دۆلار هەیە"
بەوتەی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی روسیا، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاتی سوریا پێویستی به (٥٠٠) ملیار دۆلار هەیە.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سێرگی كاترین، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی روسیا، رایگه‌یاندووه، کە دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاتی سوریا كه حەوت ساڵ زیاتره رووبه‌ڕووی وێرانكاری بووەتەوە پێویستی به (200 تا 500) ملیار دۆلار ئەمریکی هەیە.
سێرگی كاترین ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئه‌گه‌ر وڵاتانی جیهان هاوكاری پێشكه‌ش بكه‌ن، ده‌توانرێت به زووترین كات دەست بە پڕۆسه‌ی ئاوەدانکردنەوەی سوریا بكرێت.