Cîhan
وه‌زیری به‌رگری ئێران، گه‌یشته به‌غدا
به سه‌ردانێكی دوو ڕۆژه، وه‌زیری به‌رگری ئێران گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق.
ئاژانسە هەواڵییەکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (١٨)ی نیسان عه‌مید ئه‌میر حاته‌می وه‌زیری به‌رگری ئێران به‌سه‌ردانێكی ره‌سمی كه بڕیاره ماوەی دوو ڕۆژ بخایه‌نێت، گه‌یشته به‌غدای پایته‌خت و له لایه‌ن فه‌ریق روكن محه‌مه‌د جه‌واد ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقه‌وه پێشوازی لێكراوه.
ئاماژەبەوەشکراوە، کە حاته‌می لەگەڵ وه‌زیری به‌رگری عێراق گۆدەبێتەوە.
هەروەها باس لەوەشکراوە، کە ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئێران بۆ بەغدا، په‌ره‌پێدانی هاریكارییه سه‌ربازی و ئه‌مینییه‌كانی نێوان هەردوو وڵاته و دواهه‌مین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌یه به‌تایبه‌ت هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی دژ به‌سوریا.