وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رونکردنەوە بڵاودەکاتەوە
پنتاگۆن، وه‌ڵامی ئه‌و راپۆرته‌ی دەداتەوە، کە كه رۆژنامه‌ی وۆڵ‌ستریت جێرناڵ، سه‌باره‌ت به داوای دۆناڵد تره‌مپ بۆ دروستكردنی هێزی عه‌ره‌بی له‌سوریا بڵاویكردبووه‌وه.
ئیریك باهون، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاندووە، کە دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای له‌هاوپه‌یمانه‌كانی كردووه، کە هاوكاری گه‌وره پێشكه‌ش بە سوریا بکەن، بۆ ئه‌وه‌ی ئەو وڵاتە بكه‌نه شوێنێكی ئارام و جارێكی دیكه رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆی نه‌گه‌ڕێته‌وه.
باهون جەختیشیکردووەتەوە، کە "به‌رده‌وامده‌بین له‌راوێژكردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له‌سه‌ر پلانه‌كانی داهاتوومان، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌شده‌كه‌ین كه ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و ده‌ره‌وه‌ش له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كار بکەن بۆ به‌جێهێنانی سه‌لامه‌تی له سوریا".
ئەوەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ (١٧)ی نیسان، ئاژانسە هەواڵییەکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، کە واشنتۆن هه‌وڵده‌دات هێزه سه‌ربازییه‌كانی وڵاتەکەیان له‌سوریا بكشێنێته‌وه‌و به یه‌كینه‌ی سه‌ربازی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان جێیان بگرێته‌وه و هانی ده‌وڵه‌ته‌كانی كه‌نداویش بدات بۆ ئه‌وه‌ی كاربكه‌ن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی باكوری سوریا.