TR KU SO
FB X
Cîhan

گووگڵ ڕێگری لە خۆکوشتن دەکات

Navas Jan
Admin
📅 31 Mart 2022 21:46

پەیامی کورد... گووگڵ ڕێگری لە خۆکوشتن دەکات

کۆمپانیای گووگڵ پلانی هەیە سیستەمێکی نوێی «هۆشیاریی دەستکرد» بخاتە ڕوو کە یارمەتیی پاراستنی گیانی خەڵک دەدات و ڕێگری لە «خۆکۆشتن» دەکات.

بەپێی پێگەی «ماشەبڵ»، لەگەڵ بەکارهێنانی وشە و دەستەواژەی پەیوەندیدار بە خۆکوشتن و توندوتیژیی خێزانییەوە لە گەڕانی گووگڵدا، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی زانیاری و وردەکاری لەبارەی چۆنیەتی داواکردنی یارمەتییەوە نیشان دەدرێت.

کاتێک هۆشیارییە دەستکردەکە «هەست دەکات» بەکارهێنەر بارێکی دەروونیی سەختی هەیە، چەند «بۆکس» ێک لەسەر ڕووکاری ماڵپەڕەکە دەردەکەون، ژمارەی تەلەفۆنیی تایبەت بەو لایەنانەیان تێدایە کە لە هەر وڵاتێکی دیاریکراودا کاریان ڕێگریکردنە لە خۆکوژی.

هەروەها کاتی گەڕانی بەکارهێنەر بەشوێن هەندێک زانیاریی دیارکراودا کە پەیوەندییان بە توندوتیژیی خێزانی یان کێشەی نێوان هاوسەرەکانەوە هەیە، هۆشیارییە زیرەکەکەی گووگڵ تێدەگات توندوتیژی و کێشەیەک لە ئارادایە و لەسەر ئەو بنەمایە، پێشنیاز و زانیاریی هاوکاریکردن دەخاتە ڕوو.

گووگڵ گەورە کۆمپانیای بواری تەکنۆلۆژیا و زانیاریی ئەلیکترۆنی، لە ماوەی پێشوودا چەند جۆرێک هۆشیاریی دەستکردی پەرەپێداوە کە بەبێ هاوکاریی مرۆڤ، دەتوانن خوێندنەوە بۆ بارودۆخ و دەروونی کەسانی بەکارهێنەر بکەن.

Paylas: