TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕووڕەشی بۆ ئەوانە مایەوە کە ووتیان پێشمەرگە لە لیبیا شەڕ دەکات

سارا
Yazar
📅 16 Nisan 2020 17:03

ەیامی کورد     ...    ڕووڕەشی بۆ ئەوانە مایەوە کە ووتیان پێشمەرگە لە لیبیا شەڕ دەکات .

ئەحمەد مسماری ووتەبێژی سوپای نیشتمانی لیبیا سەرەڕای جەختكردنەوە لە دەستگیركردنی چەكدارە كوردەكە و بە تیرۆریست ناوبردنی، بەڵام دووپاتیكردەوە، ئەو كەسە لەلایەن توركیاوە رەوانەی لیبیا كراوە و نوێنەرایەتی نەتەوەی كورد ناكات.
مسماری لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە كۆنفرانسە رۆژنامەوانییەكەی رابردوودا باسیان لە كوردێك كردووە و سەرسوڕمانی خۆیان خستوەتەڕوو چۆن كوردێك، كە پرسی نەتەوەیی خۆی هەیە، بەردەوام بەدەست چەوساندنەوە و داگیركارییەكانی توركیا دەناڵێنێت و لەپێناو ئازادی دەجەنگێت، چۆن دەكرێت كەسێكی ئەو نەتەوەیە لەلایەن هەواڵگری توركیاوە بەكرێ بگیرێت و بنێردرێتە لیبیا شەڕ بكات؟
ووتەبێژەكەی سوپای نیشتمانی لیبیا ئەو كەسەی بە تیرۆریست ناوبرد و دوپاتیكردەوە، تیرۆریستان نوێنەرایەتی گەلەكەیان ناكەن و تەنیا نوێنەرایەتی خۆیان و ئەوانە دەكەن كە بەكرێیان گرتوون، بۆیە ووتی "ئەو كەسە نوێنەرایەتی كورد ناكات".

Paylas: